پەیامی کورد ... عێراق/ ٧٠ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لە دەسی دا
وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە سە هەزار و ٩٦٥ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی ئاب وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو سە هەزار و ٩٦٥ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و دو هەزار و ٩٤٧ کەسیش چاکبوونەتەوە، ٧٠ کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە ٢٠١ هەزار و ٥٠ کەس.
هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە ١٤٣ هەزار و ٣٩٦ کەس چاکبوونەتەوە و ٦ هەزار و ٣٥٣ کەسیش گیانیان لە دەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە