لە بانە چوار کۆڵبەر بریندار بوون

لە بانە چوار کۆڵبەر بریندار بوون

پەیامی کورد... لە بانە چوار کۆڵبەر بریندار بوون

سێ کۆڵبەری گەنجی خەڵکی شاری سەقز و کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری دیواندەرە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لە سنووری شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە سەختی بریندار بوون.

بەپێی زانیاریی میدیاكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی عەتا سادقی، تەمەن 35 ساڵ و ستار شێخی، تەمەن 27 ساڵ، ئەیووب محەممەدزادە، تەمەن 30 ساڵ و بورهان ڕەحمانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بوون.

ئەم کۆڵبەرانە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی، بۆ نەخۆشخانەی شاری سەقز گوازراونەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە