بەپەلە ... فڕانس پرێسی فەڕەنسی ڕایگەیاند سوپای سووریا لە سنوورەکانی تورکیا نزیک بوونەتەوە

بەپەلە   ...   فڕانس پرێسی فەڕەنسی ڕایگەیاند سوپای سووریا لە سنوورەکانی تورکیا نزیک بوونەتەوە

پەیامی کورد    ...   ئاژانسی فڕانس پرێس بڵاویكردەوە، سوپای حكومەتی سوریا چونەتە ناو شارۆچكەی تەل تەمر لە ریفی حەسەكە و لە سنوورەكانی توركیاش نزیكبونەتەوە.
ئاژانسی "فڕانس پرێس"ی فەڕەنسی بڵاویكردوەتەوە، سوپای سوریا نزیك سنورەكانی باكوری خۆرهەڵاتی وڵاتەكە بوەتەوە و لە نزیك سنووری توركیا جێگیر دەبن.
لای خۆیشیەوە ڕۆژنامەی "وەتەن"ی سووری بڵاویكردوەتەوە، یەكەكانی سوپای ووڵاتەكەیان چونەتە ناو شارەكانی منبج و كۆبانێ‌ لە ریفی حەلەب.
لەهەواڵێكی دیکە سەر بە ئاژانسی ڕووسی بڵاویكردوەتەوە، هێزێكی سەربازی گەورە لە ئەفسەران و فەوجی 5ی پاسەوانی سنوور و سوپا بەیانی ئەمڕۆ لەناوەڕاستی شاری حەسەكەوە بەرەو ناوچەكانی باكوری پارێزگاكە كەوتونەتەڕێ‌ و گەیشتونەتە ناوچەكانی تەل تەمر و كۆبانێ‌ لەسەر سنوورەكان و لەو ناوچانەدا بڵاودەبنەوە بۆ رێگریكردن لە هێرشەكانی توركیا.
لەلایەكی دیكەوە سەرچاوەكانی نزیك لە هێزەكانی هەسەدە ئاماژەیان بەوەداوە، سوپای سووریا و هێزە ئەمنیەكانی سەربە خۆبەڕێوبەری بەیەكەوە لەناو منبج و هێڵی سنوریش بڵاودەبنەوە.
هەر لەو نێوەندەدا سوپای سوریا چوە بەشێكی زۆری شارۆچكە و گوندەكانی رەققەوە و ئاڵای سووریاش لەسەر چەند دامەزراوەیەكی حكوومی لە حەسەكە و قامیشلۆ بەرزكراونەتەوە.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا "سانا" بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چەند یەكەیەكی سەربازیی سوپای سووریا چوونەتە ناو بەشێكی زۆری شارۆچكە و گوندەكانی رەققە، كە گرینگترینیان شارۆچكەی عەین عیسایە و كامپێكی زیندانیانی چەكدارانی داعش و كەسوكارەكانیانی لێیە.
ئاژانسەكە ئاشكراشیكردوە، ئاڵای سوریا لەسەر چەند دامەزراوەیەكی حكومی و قوتابخانە لە هەردوو شاری حەسەكە و قامیشلۆ بەرزكراونەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە