پەیامی کورد … جووتسایدی نێوان هەولێر بۆ دهۆک کرایەوە
رێگای دووسایدی سه‌ره‌كی نوێی نێوان هه‌ولێر - دهۆك كه به رێگای (گۆپاڵ) ناسراوه، بەرووی شۆفێراندا کرایەوە، کە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر سەلامەتی گیانی هاووڵاتییان دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی نیسانی ٢٠٢١، رێگای دووسایدی نوێی نێوان هەولێر - دهۆک کرایەوە و له كردنه‌وه‌ی رێگا دووسایدهكەش، ئومێد خۆشناو، پارێزگای هه‌ولێر، بۆ میدیاکان رایگه‌یاند: كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگایه كاریگه‌ری و ئاسانكاری له‌سه‌ر هاتوچۆی شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌بێت.
گوتیشی: "ئه‌مڕۆ به‌نوێنه‌رایه‌تی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شدارییان له كردنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌قامه‌دا كردووه و كابینه‌ی نۆیه‌میش گرنگییه‌كی زۆر به رێگاوبانه‌كان ده‌دات".
ئەم ڕێگایە بە ستانداردی نێودەوڵەتییە کە درێژاییهکەی ٣٥ كیلۆمه‌تره و هه‌موو بنه‌ماكانی سه‌لامه‌تی تێیدا ڕهچاوكراوە و به گوژمه‌ی ١٦٦ ملیۆن دۆلار و به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێگاوبانی هه‌ولێر و له‌لایه‌ن هێمن گرووپه‌وه ئه‌نجامدراوه، رێگاكه ٦ ئه‌نده‌رپاس و ئۆڤه‌رپاسی تێدایه، كه تاكه پڕۆژه‌یه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر، وه‌ك رێگای خێرا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، به‌وه‌ی كه هه‌موو سووڕانه‌وه‌كان ئۆڤه‌رپاس و ئهندهرپاسن، به‌بێ ئه‌وه‌ی یوتێرنی تێدا بێت، ئەمەش کاریگەرییەکی زۆری لەسەر سەلامەتی گیانی هاووڵاتییان دەبێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە