پەیامی کورد... وەزارەتی نەوتی عێراق: داهاتی نەوتی مانگی ڕابردوو زیاتر لە ١١ ملیار دۆلار بووە
داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی پێشوودا ئاستی پێوانەیی شکاند و وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، داهاتی نەوت لە مانگی ڕابردوودا گەیشتووەتە زیاتر لە ١١ ملیار دۆلار.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، لە مانگی ئایاری ڕابردوودا، ١٠٢ ملیۆن و ٣٠٣ هەزار بەرمیل نەوتیان بەرهەم هێناوە و نرخی داهاتە گشتەکەشی گەیشتووەتە ١١ ملیار و ٤٣٦ ملیۆن دۆلار.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەش کراوە، هەر بەرمیلێک نەوتیان بە ١١١ دۆلار و ٧٩ سەنت فرۆشتووە.
ئەوەش خراوەتە ڕوو لەو بڕەی فرۆشراوە نزیکەی ٩٩ ملیۆن بەرمیلی لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەرهێنراوە و سێ ملیۆن و دوو هەزار و ١٣٣ بەرمیل نەوتیش لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک دەرهێناوە.
ئاماژەیان بەوەشداوە بە تێکڕا هەناردەی ڕۆژانەش بریتی بووە لە سێ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە