پەیامی کورد ... هاوڵاتیانی لهندهن بههۆی بڵاوبونهوهی جۆرێكی نوێی ڤایرۆس، شارهكه بەجێدەهێڵن
دوای دەركەوتنی جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە لەندەن، هاوڵاتیانی ئەو شارە بە لێشاو شارەكە بەجێدەهێڵن.
ئهمرۆ یهك شهممه 20 ی كانونی یهكهمی 2020 ،دوای دەركەوتنی جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە لەندەنهاوڵاتیانی ئەو شارە بە لێشاو شارەكە بەجێدەهێڵن،بەپێی زانیارییەكانیش مەترسییەكانی ئەو ڤایرۆسە لە سەدا پەنجا لە ڤایرۆسی كۆرۆنا مەترسیدارترە، حكومەتیش رێوشوێنی توندی لە لەندەن و باشووری ئینگلاند راگەیاندووە.
ئهوهش له كاتێكدایه سەرۆك وەزیری بەریتانیا (بۆریس جۆنسن) لەو بارەیەوە لەسەر ئەم جۆرە نوێیەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە بە (VUI-202012/01) ناسێندراوە لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی ڕایگهیاندبو: هەتا ئێستا هیچ بەڵگەیەك نییە بیسەلـمێنێت ڤاكسینەكە كاریگەرییەكی كەمتری بۆ ئەم جۆرە دەبێت، بەڵام ئاماژەی بەوەش كرد هێشتا شتی زۆر زیاتر هەیە كە نایزانین.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە