٢١ بەندکراو لە بەندیخانەکەی عێراق هەلان

٢١ بەندکراو لە بەندیخانەکەی عێراق هەلان

پەیامی کورد … ٢١ بەندکراو لە بەندیخانەکەی عێراق هەلان

 

لە بەندیخانەیەکی هیلال لە پارێزگاى موسەنا ۲۱ کەس هەڵدێن، پارێزگارى شارەکەش دەڵێت، تەواوی ئەو هێزەی پاراستنی گرتوخانەکەیان بەدەستە ڕاگیراون لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

 

ئەحمەد مەنفی، پارێزگاری موسەنا ڕایگەیاندووە ٢١ کەس لە بەندیخانەی هیلال هەڵهاتوون بەڵام توانیمان چەندکەسێکیان دەستگیربکەینەوە.

 

وتیشى، تەواوی ئەو هێزەی پاراستنی بەندیخانەکەیان بەدەستە ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

 

بەندیخانەی هیلال لە  پارێزگاى موسەنا تایبەتە بەسزادراوانی ماددەێ هۆشبەر، پارێزگای موسەنا، یەکێک لە پارێزگاکانی عێراقە کە کەوتۆتە باشووری ئەم وڵاتە و ناوەندی ئەم پارێزگایە شاری سەماوەیە، ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە ٥٣٨،٠٠٠ کەسە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە