ووتوووێژی شاراوە و نهێنی نێوان کوردەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و دیمەشق

ووتوووێژی شاراوە و نهێنی نێوان کوردەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و دیمەشق

پەیامی کورد ...  یەکێک لە ڕێبەرانی " شەورای دیموکراتیکی سووریا " " مەسد " مەرجی کوردەکانی ڕۆژئاوای کوردستانی بۆ گەڕانەوەی ئەرتەشی سووریا بۆ ناوچەکانی بن کۆنتڕۆڵی ئەوان لە ڕۆژئاوای ئەو ووڵاتەدا ڕاگەیاند .

بە گوێرەی هەواڵی " رای الیوم " " مۆستەفا مەشایخ " یەکێک لە ڕێبەرانی کورد لە " شەورای دیموکراتیکی سووریا " ڕۆژی ڕابردوو لە ووتوووێژێکدا ڕایگەیاند ، لە ئەگەرێکدا بێت و دەوڵەتی ناوەدنی سووریا کوردەکان وەکوو دووهەمین نەتەوەی گەورە لە ووڵاتدا قەبووڵ بکات و " دەوڵەتی خودمۆختاری " و هەروەها زیاتر کردنی دەسەڵاتەکانی ئەوان بە فەرمی دان پێدا بنێت ، ئەم شەورایە ئامادەیە هەرجۆرە ڕێکەوتنێکی لەناکاو لەگەڵ دیمەشق بکات .

هەروەها ڕایگەیاند : بە گووتنی مەرجێکی وەها ، " دەوڵەتی فیدراڵ " لە حاڵی ئێستادا خەریکی ووتوووێژی شاراوە و سڕی لەگەڵ دیمەشق لە بنکەی " حۆمەیمیم " لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری لازقیە یە و ئەم کارە بە چاودێری ڕووسیا و ئێران بۆ ووتوووێژ و باس و خواست سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی لەناکاو نزیکی تورکیا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی فورات ئەنجام دەبێت .

لە ئاکامدا پاشەکشە کردنی ئەمریکا لە سووریا و پاشهاتەکانی ئەم پاشەکشەیە کە بۆشاییەک لەم ناوچەیە درووست دەبێت . سێناریۆگەلێک ڕادەست دەکرێت بەو پێیەی کە کام لایەن ئەم بۆشاییە پڕ دەکاتەوە . هەندێک گەڕانەوەی ئەرتەشی سووریایان بە بەشێک لەم ناوچەیە خستە بەرباس .

پێشتر سەرچاوەیەکی نزیک لە " حزبی یەکیتی دیموکراتیک " لە ووتوووێژێکدا ڕایگەیاندووە کە ئەندامانی ئەم حزبە و دەوڵەتی سووریا حەفتەی ڕابردوو ، بە چاودێری ئێران و ڕووسیا ، دیدارێکیان ڕێکخست و سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی سەربازی ، کە تورکیا دەربارەی ئەنجامی ئەو لە ڕۆژهەڵاتی فورات هۆشداری داوە ، ووتوووێژیان کرد .

بە ووتەی سەرچاوەکان ، دیمەشق داوا لە " یەکیتی دیموکراتیک دەکات " کە تەواوی ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لە بەرامبەری پێشگیری لە هەرجۆرە هێرشێکی تورکیا بۆ ئەم ناوچەیە ، بە ئەرتەش ڕادەست بکات .

" ڕیاز درار " بەرپرسی هاوبەشی " شەورای دیموکراتیکی سووریا " حەفتەی ڕابردوو داوای لە دەوڵەتی سووریا کردبوو بەرامبەر بە هێرشی لە ناکاوی ئەرتەشی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی فورات " بەرپرسیاریەتی لە ئەستۆ بگرێت ."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە