شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات " HSD " لە مێحوەری باغوز و هەجین و بەحرە لە کۆتا مۆڵگەکانی داعش لە پارێزگای دێرەزور لە ڕۆژهەلاتی فورات پێشڕەوی دەکەن و چوونە ناو شارۆچکەی سوسه و شەڕی سەخت بەردەوامە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی " HSD " لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە كه شەڕڤانان بە پشتیوانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە هەرسێ مێحوەر ٣ کیلۆمەتر پێشڕەویان کردووە، و نیوەی شارۆچکەی سووسهی دەستی داعشیان ئازاد كردووه .
بەپێ بەیاننامەکە هاوپەیمانان ٧ هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش ئەنجامداوە، و لەو هێرشەدا ٦٣ چەکداری داعش کوژراون.
هەروەها لەو هێرشەدا ٢ شەڕڤانی هەسەدە شەهیدبوون و سێ شەڕڤانیش برینداربوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە