بەپەلە ... گرووپی هەڵۆکانی زاگرۆس لە سەر هێرشە چەکدارییەکەی شاری بانە ڕاگەێندراوێکیان بڵاو کردەوە

بەپەلە ... گرووپی هەڵۆکانی زاگرۆس لە سەر هێرشە چەکدارییەکەی شاری بانە ڕاگەێندراوێکیان بڵاو کردەوە

گرووپی چەکداری هەڵۆکانی زاگرۆس کە گرووپێکی نزیک لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ئەژمار دێت، بەرپرسیارێتی کوشتنی ٤ چەکدارەکەی سوپای پاسدارنی لە شاری بانە لە ئەستۆ گرت.

بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان ، کاتژمێر ٨ی شەوی پێنج شەممە " ١٦ی ئاگۆستی ٢٠١٨ " ، چەکدارانی نەناسراو لە بەردەبووکی بانە هێرشیان کردووەتە سەر ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری سوپای سنووری بانە و لە ئاکامدا لانیکەم ٤ کەس لە هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون.

گرووپی هەڵۆکانی زاگرۆس، کە گرووپێکی نزیک لە حزبی دێموکراتە و لە نیو شارەکانی کوردستان چالاکی دەکات، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیندراوێک وێڕای لە ئەستۆ گرتنی ئەو هێرشە ڕایگەیاندووە کە لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٤ ئەندامی سوپای سنووری کوژراون و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

لە ڕاگەیندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ”کەوسەری“ بەرپرسی سوپای سنووری چۆمان و زەڵێ یەکێک لەو کەسانەیە کە بریندار بووە.

ئەو گرووپە لە درێژەی ڕاگەیندراوەکەی خۆیاندا باسیان لەوە کردووە کە ئەو هێرشەیان لە تۆڵەی هێرشی چەند ڕۆژ پێشی سوپای پاسداران بۆ سەر پۆلێک لە پێشمەرگەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێڕان لە کوێستانەکانی کێلەشین ئەنجام داوە.

هەروەها ڕایگەیندراوە کە ناوچەکە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بە تەواوەتی میلیتاریزە کراوە و چارەنووسی یەکێکی دیکە لە هێزەکانی سوپای سنووری نادیارە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە