پەیامی کورد … سوپای ئەمریكا به هه‌ڵه نۆ كه‌سی مه‌ده‌نی له ئه‌فغانستان دەكوژێت
دواجار سوپای ئه‌مریكا دانی به‌وه‌دا نا كه له كۆتا رۆژه‌كانی مانه‌وه‌یان له ئه‌فغانستان، به هه‌ڵه نۆ كه‌سی مه‌ده‌نیان له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی كابوڵ كوشتووه.
لەمبارەیەوەو به‌پێی راپۆرتێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا، له رۆژی 29ی ئاب، واته دوو رۆژ به‌ر له جێهێشتنی ئه‌فغانستان به گومانی ئه‌وه‌ی خۆكوژێكی سه‌ر به داعشه، هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر ئۆتۆمبێلێك له سێ كیلۆمه‌تری فڕۆكه‌خانه‌ی كابوڵ.
ئاماژە بەوەشكراوە كە شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه، كه ئه‌ندامی تیمه فریاگوزارییه‌كان بووه، چه‌ند بوتڵی ئاوی خستوه‌ته ناو سندوقی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كۆنتڕۆڵی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كه‌یان كردووه پێیان وابووه، كه خه‌ریكی ئاماده‌كردنی بۆمبه.
هاوكات سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌میش له‌و ناوچه‌یه، سوپای ئه‌مریكا رونیكردوه‌ته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و زانیارییه‌ی پێشتر رایانگه‌یاندبوو، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ش بۆمب نه‌بووه، به‌ڵكو بوتڵی غاز بووه له نزیك ئۆتۆمبێله‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه.
له كۆتا رۆژه‌كانی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان، له هێرشێكی خۆكوژیدا بۆ سه‌ر ده‌روازه‌یه‌كی فڕۆكه‌خانه‌ی كابوڵ 170 كه‌س كوژران و چه‌ند رۆژ دواتر سوپای ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه، هێرشێكی تری خۆكوژیان پوچهڵكردوهتهوهو لەئەنجامدا نۆ كه‌س كه حه‌وتیان منداڵ بوون كوژران و له رۆژانی رابردوودا رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بڵاویكرده‌وه، سه‌رجه‌م ئه‌و نۆ كه‌سه مه‌ده‌نی بوون و هێرشه‌كه به هه‌ڵه ئه‌نجامدراوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە