پەیامی کورد... بەرگری کیێڤ 20 مووشەکی ڕووسیا دەخاتە خوارەوە
سێرگی پۆپکۆ سەرۆکی فەرمانگەی سەربازیی شاری کیێڤ ڕایگەیاند: تەواوی ئەو 20 مووشەکەی ڕووسیا تێکشکێنران کە شەوی ڕابوردوو ئاراستەی کیێڤی کردرابوو.
پۆپکۆ بڵاویکردەوە، سوپای ڕووسیا لە ڕێگای ئاڕاستەکردنی موشەکەوە هێرشێکی چڕی کردووەتە سەر کیێڤ و مووشەکەکان لە ناوچەی دەریای خەزەرەوە ئاراستە کراون.
ئەو فەرماندە سەربازییە ڕاشیگەیاندوە، بەپێی زانیارییەکان سیستەمی بەرگریی ئاسمانی وڵاتەکەی دوای دەستنیشانکردنیان تەواوی ئەو 20 مووشەکەی ڕووسیایان لە ئاسماندا تێکشکاندوە کە ئاراستەی کیێڤ کراون و پارچەی مووشەکەکان بەر شووشەکانی فرۆشگایەک و هێڵێکی کارەبا کەوتون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە