دوو مامۆستای قوتابخانە لە سنە دەستبەسەر کران

دوو مامۆستای قوتابخانە لە سنە دەستبەسەر کران

پەیامی کورد... دوو مامۆستای قوتابخانە لە سنە دەستبەسەر کران


ناسنامەی یەکێک لە مامۆستایانی دەستبەسەرکراو لە شاری بەناوی فەرزاد سەفیخان‌پوور ئاشکرابوو. ناوبراو لەگەڵ مامۆستایەکی دیکە لە خۆپیشاندانی ئەمڕۆی شاری سنە، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە بەکارهێنرانی توندوتیژی دەستبەسەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (٩ی مەیی ٢٠٢٣) فەرزاد سەفیخان‌پوور، مامۆستای زانستە کۆمەڵایەتییەکانی هونەرستانی شەهریار نمەکی شاری سنە، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرا.

فەرزاد سەفیخان‌پوور و مامۆستایەکی دیکە، کە هەتا ئێستا ناسنامەی ئاشکرا نەبووە، لە گۆڕەپانی ئینقلاب) دەور مەیان (ی شاری سنە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە درانە بەر لێدان و کوتان و بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەرکران.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس، شوێن و دۆخی ڕاگیرانی ئەم دوو مامۆستایە لەبەردەستدانییە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە