پەیامی کورد ... ٢٠ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٥٣ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٣ی تەشرینی یەکەم، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٥٣ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و ٤٠٠ تووشبووی پەتاکە چاک بوونەتەوە.
بە پێی ئامارەکە، ٢٠ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، بە جۆرێک کە شەش حاڵەت لە دهۆک، پێنج حاڵەت لە سلێمانی، چوار حاڵەت لە هەولێر، سێ حاڵەت لە هەڵەبجە، یەک حاڵەت لە گەرمیان ویەک حاڵەت لە راپەڕین. بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە