ئێران هێرشی کردووەتە سەر کەشتییەکی ئیسرائیلی

ئێران هێرشی کردووەتە سەر کەشتییەکی ئیسرائیلی

پەیامی کورد … ئێران هێرشی کردووەتە سەر کەشتییەکی ئیسرائیلی

 

میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكرده‌وه‌، كه‌شتییه‌كی وڵاته‌كه‌یان له‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ به‌ موشه‌ك هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر.

 

كه‌ناڵی ١٢ ی ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، ئه‌و كه‌شتیه‌ له‌ تانزانیاوه‌ به‌ره‌و هیندستان كه‌وتبوه‌ رێ و دوای هێرشه‌كه‌ به‌رده‌وام بووه‌ له‌ گه‌شته‌كه‌ی.

 

رۆیته‌رز له‌ زاری وته‌بێژێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیله‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ باره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ به‌رده‌وامه‌.

 

مانگی رابردووش  كه‌شتییه‌كی ئیسرائیل له‌ ده‌ریای عومان به‌ موشه‌ك هێرشی كرایه‌ سه‌ر و به‌هۆیه‌وه‌ زیانی پێگه‌یشت.

 

ئیسرائیل به‌ فه‌رمی ئێرانی به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه‌ تۆمه‌تبار كردبوو، به‌ڵام تاران ره‌تیكردبوه‌وه‌.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە