چین هۆشداری دەداتە فەڕەنسا

چین هۆشداری دەداتە فەڕەنسا

پەیامی کورد     ...    چین هۆشداری دەداتە فەڕەنسا .

ڕۆژێک دوای ڕەخنە تووندەکانی ژان ئێف لۆدریان وەزیری کاروباری دەرەوەی فەڕەنسا لە یاسای " ئەمنییەتی نەتەوەیی هۆنگ کۆنگ " دەوڵەتی چین بە فەڕەنسا هۆشداری دا کە لە سەر بابەتی پەیوەندیدار بە هۆنگ کۆنگ ەوە دەستوەردانی نەکەن . چین هۆشداری یەکی هاوشێوەی بە ئۆستراڵیا داوە .دەوڵەتانی ڕۆژئاوایی دەڵێن یاساکانی نوێ کە چین پەسەندی کردووە ، بنچینەو ئەساسی سەربەخۆیی هۆنگ کۆنگ پێشێل دەکات .

ڕۆژی پێنجشەممە یەکێک لە ووتەبێژانی وەزارەتی دەرەوەی چین بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند : بابەتی هۆنگ کۆنگ بابەتێکی ناوخۆیی چینە و هیچ ووڵاتیک مافی دەستوەردانی لەم بابەتەدا نییە .

هەفتەی ڕابردوو ، پیکەن یاسای بەناوبانگ بە " ئەمنییەتی نەتەوەیی هۆنگ کۆنگ ی پەسەند کرد . ئەم یاسایە کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ شۆڕش ، جیاخوازی ، تێرۆریسم و هاودەستی لەگەڵ وولاتانی بێگانە ڕەشنووس کراوە و ناڕەزایەتی زۆری لە ناوخۆ و دەرەوەی هۆنگ کۆنگ بەدواوە هێناوە .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە