هۆنەرمەندێکی لۆڕستانی حۆکمی بەند کردنی بەسەر دا سەپێندرا

هۆنەرمەندێکی لۆڕستانی حۆکمی بەند کردنی بەسەر دا سەپێندرا

پەیامی کورد      ...     هۆنەرمەندێکی لۆڕستانی حۆکمی بەند کردنی بەسەر دا سەپێندرا

ئەمین ماسووری، نووسەر، لێکۆڵەر و دانیشتووی "خوڕڕەم ئاوا"ی لوڕستان، لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی ئەو پارێزگایەدا، ٩ مانگ زیندانی تەعزیری و دانی ٦ ملیۆن تمەن سزای نەختیی بەسەردا سەپاوە.

▪️تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە "پرۆپاگەندە دژی نیزام" لە ڕێگای ئافراندنی بەرهەمی هونەری بە ناوەڕۆکی ناڕەزاەتییەکانی خەزەڵوەری ٩٨، ڕاگەێندراوە.

▪️ئەمین ماسووری پێشتر لە دادگای سەرەتاییدا، لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی خوڕڕەماوا، بە ١ ساڵ زیندانی تەعزیری و دانی ٨ ملیۆن تمەن سزای نەختی مەحکووم کرابوو.

▪️ئەو هاووڵاتییە ١٢ی سەرماوەزی ٩٩، لەلایەن هێزەکانی فەرمانگەی ئیتلاعاتی خوڕڕەماوا، لە ماڵەکەی و بە لێدان و ئەشکەنجە دەسبەسەر کرا.

▪️هێزەکانی فەرمانگەی ئیتلاعات لە کاتی دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییەدا دەستیان بە پشکنینی ماڵەکەی کردبوو و دەستیان بەسەر هەندێک کەل وپەلی تایبەتی ناوبراو، لەوانە مۆبایل، کتێب و ژمارەیەک لە بەرهەمە هونەرییە کەیان گرتبوو.

ئەمین ماسوورە، پاش ١٠ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی و کۆتایی لێپرسینەوە لە یەکێک لە ژوورە تاکەکەسییەکانی فەرمانگەی هەواڵگری  خوڕڕەم ئاوا، ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرابوو کە دواتر لە ڕێبەندانی ٢٠٢٠، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی قۆناغەکانی دادڕەسییەکەی لە زیندان ئازاد کرابوو.

ئەو هونەرمەندە کوردە کە پێشتریش پیشینەی دەسبەسەری و مەحکوومییەتی هەبووە، لە بەفرانباری ٢٠١٨، لەلایەن هێزەکانی فەرمانگەی زانیاری و هەواڵگری خوڕڕەم ئاوا دەسبەسەر کرا.

لقی ٢ی دادگای ئینقلابی خوڕڕەماوا ئەو هاووڵاتییەی بە تۆمەتی "پڕۆپاگەندە دژی نیزام" بە ١٥ مانگ بەندکردنی تەعزیری و بە تۆمەتی "بێڕێزی بە ڕابەری ئێران " بە ٨ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە