بەوتەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە ناکاو گۆڕانکاریـیەکی دراماتیکی بەسەر هەڵوێستی رێبەری کۆریای باکوردا هاتووە، بۆیە دۆناڵد ترەمپ قایل بووە دیدار لەگەڵ کیم جۆن ئون ئەنجامبدات.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، رێکس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، کە سەرسام بووە بەو گۆڕانکاریـیەی بەسەر هەڵوێستی ڕێبەری کۆریای باکووردا هاتووە. دەشڵێت ئەمە بەهێزترین ئاماژەیە لە لایەن (کیم جۆن ئون) سەرۆکی کۆریای باکوور کە نەک تەنها ئامادەیە، بەڵکو خواستێکی راستەقینەی بۆ وتووێژکردن لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەیە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ترەمپ بڕیاریدا بەخۆی ڕێبەری کۆریای باکوور ببینێت، ئەوەش دوای ئەوەی بەگونجاوی زانی وتووێژی لەگەڵدا بکات نەک دانوستاندنی فەرمی.
هەرچەندە سەرچاوەکان رایانگەیاندووە کە دیدارەکەی ترەمپ و کیم جۆن لەمانگی (٥)دا ئەنجامدەدرێت، بەڵام تیلەسەن هێمای بەوەکرد، کە رەنگە چەند هەفتەیەک پـێویست بێت بۆ دەستنیشانکردنی کاتی دیدارەکە.
لای خۆشیەوە (مایک پـێنس) جێگری سەرۆکی ئەمریکا را کەیگەیاندووە، خواستی کیم جۆن ئون بۆ دیدارەکە، نیشانەیەکە کە ستراتیژیەتی ترەمپ لەبەرامبەر پـیۆنگیانگ کاریگەری هەبووە.
دوێنێ هەینی، وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا ئاشکرایکرد، کە دۆناڵد ترەمپ رەزامەندی دەربڕیوە لەگەڵ لەگەڵ کیم جۆن ئۆنی سەرۆکی کۆریای باکووردا کۆببێتەوە.
ترەمپیش لەتویتێکدا ئەنجامدانی دیدارەکەی بەگرنگ وەسفکردووەو راشیگەیاندووە، کە هەتا نەگەنە ڕێککەوتنێک، ناتوانن گەمارۆکانی سەر کۆریای باکوور لاببەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە