یەكێتی ئەوروپا داوادەكات یۆنان دەركردنی كۆچبەران رابگرێت

یەكێتی ئەوروپا داوادەكات یۆنان دەركردنی كۆچبەران رابگرێت

پەیامی کورد … یەكێتی ئەوروپا داوادەكات یۆنان دەركردنی كۆچبەران رابگرێت

 

بەرپرسێكی باڵای یەكێتی ئەوروپا داوادەكات یۆنان كۆتایی بهێنێت بە دەركردن و گەڕاندنەوەی نایاسایی كۆچبەران.

 

یەلڤا جوهانسۆن بەرپرسی كاروباری ناوخۆی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاندووە، چەندین راپۆرتی سەلمێنراویان بەدەستگەیشتووە لە بارەی دەركردن و گەڕانەوەی زۆرەملێ كۆچبەران لە یۆنانەوە بۆ توركیا.

 

وتیشی: ئەو هەنگاوەی حكومەتی ئەسینا پێشێلكاری ئاشكرای بنەما و بەهاكانی یەكێتی ئەوروپایە.

 

چەندین جار رێكخراوەكانی داكۆكیكار لە مافەكانی مرۆڤ بڵاویانكردبوەوە، كە یۆنان هەزاران كۆچبەری لەگەڵ دوای گەیشتنیان بە كەناراوەكانی گەڕاندوەتەوە بۆ توركیا، بە بێ ئەوەی هیچ هەڵسەنگاندنێك بۆ دۆسیەكانیان بكرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە