بەڕێوەبەڕایەتیی تەندروستیی جیهانی خۆی قەرەنتینە کرد

بەڕێوەبەڕایەتیی تەندروستیی جیهانی خۆی قەرەنتینە کرد

پەیامی کورد ... بەڕێوەبەڕایەتیی تەندروستیی جیهانی خۆی قەرەنتینە کرد

 

بەڕێوەبەری رێكخراوی تەندروستیی جیهانی بە هۆی بەرکەوتن لەگەڵ تووشبوویەکی بە پەتای کۆرۆنا خۆی قەرەنتینە كردووە

 

(تیدرۆس گیبریسیۆس) ی بەڕێوەبەری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی تویتێكی بڵاوكردۆتەوەو تێیدا قەرەنتینە كردنی خۆی راگەیاندووەو نووسیویەتی، دوای ئەوەی بەركەوتەی تووش بوویەكی كۆڕۆنا بووە، ئەویش خۆی جیا كردۆتەوە.

 

ناوبراو راشیگەیاندووە، ئێستا تەندرستی باشەو هیچ نیشانەیەكی لێ‌ دەرنەكەوتووە، بەڵام بەپێی ڕێنماییەكانی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بۆ ماوەی چەند رۆژێك خۆی قەرەنتینە دەكات و ئیش و كارەكانیشی لەماڵەوە ئەنجام دەدات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە