پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی هۆشداری گرینگ بڵاو دەکاتەوە
سەرۆكی هەرێمی كوردستان هۆشداری دەدات لەوەی، ئەگەر یەکڕیز نەبین بەهیچ شێوەیەک ناتوانین دەستکەوتەکانی خۆمان بپارێزین و پەرەی پێ بدەین.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ووتارێكدا كە لە مەراسیمی ساڵیادی كۆچی دوایی ڕۆژنووری شاوەیس دا پێشكەشی كرد رایگەیاند، مەرجی سەرکەوتن و تێپەڕاندنی ئەم قۆناخە تەنیا و تەنیا ئەوەیە یەکڕیز بین و پێکەوە بین، چوونکە بە لێکترازان هیچ لایەنێکی کوردستان هیچی دەست ناکەوێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ووتیشی: بە پێکەوەبوون زۆر دەستکەوتمان دەستدەکەوێت، بە لێکترازان و دوورکەوتنەوە دڵنیاتان دەکەمەوە هیچ لایەنێک لە کوردستان هیچی دەست ناکەوێت، ئەگەر یەکڕیز نەبین بەهیچ شێوەیەک ناتوانین دەستکەوتەکانی خۆمان بپارێزین و پەرەی پێبدەین.
ئەو ووتانەی سەرۆكی هەرێم هاوكاتە لەگەڵ تووندبوونەوەی ململانێكانی نێوان یەكێتی و پارتی لەسەر پۆستی سەرۆكکۆماری عێراق و ڕێكنەكەوتنیان لەسەر كاندیدێكی هاوبەش بۆ ئەو پۆستە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە