پەیامی کورد … به‌لجیكا.. سزای ٢٠ ساڵ زیندان به‌سه‌ر دیپلۆماتێكی ئێرانی په‌سه‌ندكرا
دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئانتۆرپی به‌لجیكا سه‌پاندنی سزای ٢٠ ساڵ زیندان به‌سه‌ر دیپلۆماتێكی ئێرانی‌دا په‌سه‌ند كرد، كه تۆمه‌تباره به‌وه‌ی له ساڵی ٢٠١٨ دا پلانی بۆ ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه له گردبوونه‌وه‌یه‌كی رێكخراوی موجاهیدینی خه‌لق له پارێس داناوه.
ئه‌سه‌دوڵا ئه‌سه‌دی سكرتێری سێهه‌می باڵیۆزخانه‌ی ئێران له ڤییه‌ننا كه ساڵی ٢٠١٨ له ئا‌ڵمانیا ده‌ستگیركرابوو، دوای چه‌ند دانیشتنێكی دادگا سزای ٢٠ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو، به بێ ئه‌وه‌ی خۆی ئاماده‌ی دانیشتنه‌كانی دادگا بێت.
له دانیشتنی دادگای پێداچوونه‌وه‌شدا ئه‌و دیپلۆماته ئێرانیه به‌شداری له دانیشتنه‌كه‌دا نه‌كردبوو، هاوكات به وته‌ی پارێزه‌ره‌كه‌ی به هۆی ئه‌وه‌ی بریگرته‌كه‌ی پارێزبه‌ندی دیپلۆماسی هه‌یه له بنه‌ڕه‌ته‌وه دان به دادگاكه‌دا نانێت و داوای پێداچوونه‌وه‌شی نه‌كردووه.
ئه‌مه جاری یه‌كه‌مه كه دیپلۆماتێكی ئێران له ئه‌وروپا به تۆمه‌تی تێوه‌گلان له تیرۆر سزای زیندانی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.
باڵیۆزخانه‌ی ئێران له بروكسه‌ل جارێكی تر جه‌ختی له‌وه‌كردوه‌ته‌وه، كه ئه‌و دیپلۆماته‌یان پارێزبه‌ندی هه‌یه و دادگایی كردنه‌كه‌ی پێچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە