پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە
سهرۆك بارزانی لە پەیامێكدا كۆچی دوایی خێزانی (عەبدولموهەیمن شێخ سولەیمان)ی ئامۆزای راگهیاند، كه بههۆی نەخۆشییەوە گیانی لهدهست داوه، ئاماژەشی بەوەدا كە بهلهبهرچاوگرتنی دۆخی كۆرۆنا و پارێزگاریكردن له سهلامهتی خهڵك، پرسه دانانێن.
دەقی پەیامەکە:
بە ناوی خودای مەزن و دلۆڤان
ئەمڕۆ دووشەممە 23ـی تشرینی دووەمی 2020، بە داخێكی زۆرەوە خێزانی (عەبدولموهەیمن شێخ سولەیمان)ـی ئامۆزامان بە هۆی نەخۆشی كۆچی دوایی كردووە.
هیوای شیفا بۆ هەموو نەخۆشەكان دەخوازین و لە خودای مەزن داواكارین لە مردووی هەموو لایەك خۆش بێت. بە هۆی نەخۆشیی كۆرۆنا و لەبەر پاراستنی سەلامەتیی خەڵك، پرسە دانانرێت.
انا لله و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
23ـی تشرینی دووەمی 2020
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە