پەیامی کورد... ڕوسیا بە فەرمی ڕەگەزگۆڕین قەدەغە دەکات
نوێنه‌رانی ڕوسیا یاسایەکی دژە ڕەگەزی جیاوازیان پەسەند کرد کە ڕێگری لە گۆڕانکاری ڕه‌گه‌زی دەکات و مافی بەخێوکردنی منداڵیان لێ زەوت دەکات، ئەمەش وا دەکات وڵاتەکە لە ئاستی کۆمەڵایەتیدا وەرچەرخانێکی زۆر خۆپارێزانه وەربگرێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له‌سه‌ر ماڵپه‌ری ئه‌نجومه‌نی دۆما بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه "ئه‌نجومه‌نی دۆما گۆڕینی ڕه‌گه‌زی له ڕوسیا قه‌ده‌غه‌كردو ئه‌و هه‌مواره په‌یوه‌ندیداره‌ی له‌لایه‌ن ڤیاچیسلاڤ ڤولۆدین و نوێنه‌رانی هه‌موو لایه‌نه‌كان پێشكه‌ش كرابوو، به كۆی ده‌نگی په‌سه‌ند كرا.
ڤۆلۆدین لە بەیاننامەیەکی جیادا لە ڕێگەی تێلیگرامەوە ڕایگەیاندووە، "ئەم بڕیارە هاوڵاتیانمان و منداڵەکانمان دەپارێزێت". ناوبراو ئه‌م بابه‌ته‌ی بە ڕەوتێک وه‌سف كرد كه له ئه‌مریكا په‌ره‌ی سه‌ندووه و وتی ئەمە دەبێتە هۆی "تێکچوون" لە وڵات‌دا. ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمە لای ئێمە قبوڵکراو نییە".
یاسا نوێیەکە نەشتەرگەری ڕه‌گه‌زگۆڕین قەدەغە دەکات، جگە لەو منداڵانەی کە ناتەواوی زگماکییان هەیە، هەروەها لە بەڵگەنامە فەرمییەکاندا ڕێگه به تاكه‌كان نادات ڕەگەزی خۆیان بگۆڕن.
دەقەکە ئێستا دەبێت لە ئەنجومەنی فیدراسیۆنی ڕوسیا لە پەرلەمانی ڕوسیا تێپەڕێنرێت و پێش ئەوەی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، لەلایەن ڤلادیمێر پوتین سەرۆک کۆمارەوە پەسەند ده‌کرێت.
لە بەیاننامەکەی دۆمای دەوڵەتدا ئاماژەی بەوەشکردووە، یاسا نوێیەکە کاریگەریی توندی دەبێت لەسەر کەسانی ڕەگەزگۆڕاو لە ڕوسیا، "ئەو هاووڵاتیانەی پێشتر ڕەگەزەکانیان گۆڕیوە ڕێگرییان لێدەکرێت منداڵ بەخێوبکەن، لەکاتێکدا گرێبەستی هاوسەرگیرییان هەڵدەوەشێتەوە".
لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکەوە لە ئۆکرانیا، ڕوسیا کۆمەڵێک ڕێوشوێنی گرتۆتەبەر، بەتایبەتی دژی کۆمەڵگەی ئێڵ جی بی تی، كرملین ئه‌م پرسه بە لادان و کاریگەری ڕۆژئاوایی ناوده‌بات.
دیارترین گروپەکانی داکۆکیکاری ئێڵ جی بی تی لە وڵاتەکەدا ناچار بوون چالاکییەکانیان بوەستێنن یان وەک "بریکاری دەرەکی" پۆلێن کران.
دەزگای ئاسایشی فیدراڵی ڕوسیا سەرەتای ئەم هەفتەیە دەستگیرکردنی چالاکوانێکی بەرگریکردن لە مافە جیاجیاکانی ڕاگەیاند، کە تۆمەتبارە بە "خیانەتی باڵا" بەهۆی پشتگیریکردنی سوپای ئۆکرانیا.
لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوودا، پەرلەمانتارانی ڕوسیا یاسایەکیان دەرکرد کە هەموو جۆرەکانی "پڕوپاگەندە"ی پەیوەست بە کۆمەڵگەی ئێڵ جی بی تی قەدەغە دەکات، لەگەڵ کاریگەرییە گەورەکانیش بریتین لە بڵاوکردنەوەی کتێب و دابەشکردنی فیلم.
پوتین کە زیاتر لە دوو دەیە حوکمڕانی ڕوسیای کردووە، پەیوەندییەکانی نێوان کرێملین و کەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی قووڵتر کردووەتەوە کە بەها کۆمەڵایەتییە توندەکان بەرەوپێش دەبات و هۆشداری دەدات لە کاریگەریی کۆمەڵگاکانی ڕۆژئاوا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە