سعودیا: میلیشێاکانی نزیک لە ئێران بوونەتە هۆی ناسەقامگیری ناوچەکە

سعودیا: میلیشێاکانی نزیک لە ئێران بوونەتە هۆی ناسەقامگیری ناوچەکە

پەیامی کورد ... سعودیا: میلیشێاکانی نزیک لە ئێران بوونەتە هۆی ناسەقامگیری ناوچەکە

 

وەزارەتی دەرەوەی سعودیا  ڕۆژی چوارشەممە ٩ی ئەیلوول، جەختی کردووەتە کە ڕێژیمی ئێران لە ڕێگای پشتیوانی لە میلیشیا چەكدارەکان، هەڕەشە لە ناوچە دەکات و ئەم هێزانە بوونەتە هۆی ئاڵۆزی و ناسەقامگیری لە وڵاتانی ناوچەکەدا.

 

''فەیسەڵ بێن فەرحان'' وەزیری دەرەوەی سعودیا لە دانیشتی وەزیرەکانی دەرەوەی یەکیەتیی عەرەب وتوویەتی: ''گەورەترین هەڕەشەیەک کە ناوچەی ئێمە لەگەڵی بەرەوڕوویە، هەوڵەکانی ڕێژیمی ئێرانە کە بە لە ژێرپێنانی بەردەوامی یاساکان، پەیماننامەکان و نۆرمە نێونەتەوەییەکان هەڕەشەی بۆ سەر ئەمنییەت و سەقامگیریی وڵاتانی ئێمە دروست کردووە''.

 

هەروەها ناوبراو وتوویەتی، داوا لە کۆمەڵگای جیهانی دەکەین بەنیسبەت بەرپرسیاریەتییەکانی بەرامبەر بەم شێوە کردەوانە کە هەڕشە لە ئەمنییەت و ئاشتیی جیهانی دەکات، هەنگاو بنێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە