لە راگەیندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کۆی گشتی بارانبارینی بڵاوکردەوە و بەو پێیەش لە پێنجوێن لەهەموو ناوچەکان زیاتر باران باریوە.
کەناسی هەرێم ئاشکراشیکردووە، کە تائێستا لەهەولێر (٤٣٢.٨) ملیمەتر، سلێمانی (٨٣٤.٢) ملیمەتر، دهۆک (٥١٤.٤) ملیمەتر، کەرکوک (٢٧٩.٥) ملیمەتر، هەڵەبجە (٥٢٧.٦) ملیمەتر باران باریوە.
هەر لەراگەیندراوەکەی کەشناسیدا باس لەوەشکراوە، کە لەپێنجوێن زۆرترین باران باریوە کە بڕەکەی (٩٦٣.٩) ملیمەترە و دوای ئەویش قەزای مێرگەسور دێت کە (٩٤٤.٢) ملیمەتر بارانی لێباریوە.

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە