لە هەواڵێکی بەپەلەی کەناڵی سکای سپۆرت ئەمڕۆ شەمە سێر ئەلێکس فێرگسۆن راهێنەری پێشووی یانەی مانچستر یونایتدی ئینگلیزی بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە بەپەلە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و باری تەندروستی زۆر مەترسیدارە.
هەواڵەکان باسی باری تەندروستی فێرگسۆن دەکەن و دەڵێن، باری توشی خوێن بەربوونی مێشک بوەتەوە و پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە نەشتەرگەری بۆ کراوە و ئێستاش باری تەندروستی ناجێگیرە.
رۆژنامەی (زە سەن)ی بەریتانی دەڵێ باری تەندروستی فێرگسۆن لەو پەڕی مەترسیدایە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی سالفۆردی شاهانە.
لەساڵی ٢٠٠٣ فێرگسۆن بە هۆی نەخۆشی دڵەوە چەندین جار سەردانی نەخۆشخانەی کردووە.
فێرگسۆن ئێستا تەمەنی ٧٦ ساڵە و لە ساڵی ١٩٨٦ تاكو ساڵی ٢٠١٣ راهێنەری مانچستر یونانیتد بوە و لە ژیانی راهێنەرایەتیدا ٤٩ نازناوی بردووەتەوە لە نێوانیاندا ١٣ جار پاڵەوانی پریمەرلیگ و چامپیۆنز لیگ.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە