فڕاكسیۆنی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان، ڕایگهیاند: "ئێمە لەگەڵ ئاساییكردنەوەی ڕەوشی كەركووكین بەوەی بۆچوونی شەقامی توركمانیش بە ھەند وەربگیرێت لە كەركووك، ئێمە لە ڕووداوەكانی ڕابردوودا لە كەركووك لایەنگر نەبووین لە دژی ئاڵای كوردستان و ڕیفڕاندۆم، بەڵام بەداخەوە توركمان بووە ئامانج لەو ناوچانە، دوای رووداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەر، نزیكەی ٣٥كەس لە بەرپرس و ئەندامانی توركمان لە شاری كەركووك كوژراون، ئێمە حكوومەتی عێراق و دەستەڵاتدارانی كەركووك بە بەرپرسیار دەزانین بەرامبەر ئەو رووداوانە".
سەرۆكی فڕاكسیۆنی بەرەی توركمانی دهشڵێ: "ئێمە لەگەڵ پێكەوەژیانین لە كەركووك و ئەو ناوچانەدا، ئەگەر قسەیەكیش دەكرێت كە دەگوترێ توركمانەكان دژی ھێزی پێشمەرگەن، ڕاست نییە و ئێمە دژی ھێزی پێشمەرگە نین لە كەركووك، ئهوهتا ھاوشێوەی گەلی كورد، پڕۆسەی بەعەرەبكردن ناوچە توركمان نشینەكانیشی گرتووەتەوە، ئێمە لەگەڵ ئەوەدا نین گۆڕانكاری جیۆگرافی لەو سنوورە بكرێت ھەتا بەرامبەر كوردیش، چونكە هەروەك چۆن دژی سڕینەوەی ناسنامەی توركمانین، بە ھەمان شێوەیش دژی سڕینەوەی ناسنامەی كوردین".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە