پەیامی کورد ... ئەمریکا پێدانی مافی پەنابەری به عێراقییەکان ڕادەگرێت
واشنتۆن بۆ ماوه‌ی سێ مانگ به‌رنامه‌ی قبوڵكردنی په‌نابه‌رێتی ئه‌و هاوڵاتییه عێراقیانه‌ی راگرت، كه هاوكاری سوپای ئه‌مریكایان كردبوو.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ ماوه‌ی 90 رۆژ به‌رنامه‌ی قبوڵكردنی په‌نابه‌رێتی ئه‌و هاوڵاتیه عێراقیانه‌ی راگرتووه، كه هاوكاری سوپای ئه‌و وڵاته‌یان كردووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا باسیان له‌وه‌كردووه، پێویستیان بە لێکۆڵینەوەی وردترهەیە بۆ دۆزینەوە و چارەسەرکردنی خاڵە لاوازەکانی بەرنامەی تایبەت بە قبوڵکردنی پەنابەرانی عێراقی.
له‌سه‌رده‌می جۆرج بوش سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكاوه، ئه‌و وڵاته به‌رنامه‌یه‌ك بۆ پێدانی په‌نابه‌رێتی به‌و عێراقیانه راگه‌یاند، كه وه‌ك وه‌رگێڕ، رێبه‌ر یان به هه‌ر شێوازێكی تر هاوكاری سوپای ئه‌مریكایان كردبوو، له شه‌ڕی عێراقدا و سه‌دان كه‌س له‌و به‌رنامه‌یه سودمه‌ند بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە