وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ڕاگەێندراوێک لە سەر گەمارۆوەکەی سەر " موحەمەد جەواد زەریف بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ڕاگەێندراوێک لە سەر گەمارۆوەکەی سەر " موحەمەد جەواد زەریف بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد    ...     هۆکارەکانی گەمارۆ خستنە سەر وەزیری دەرەوەی ئێران لە لایەن وەزارەتی خەزانەداری ئەمریکاوە بەم شێوەیە ڕاگەێندراوە .

ستیڤ مێنووچین ڕایگەیاندووە : " موحەمەد جەواد زەریف ، فەرمانی کاریی نابەرپرسانەی ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران جێبەجێ دەکات لە سەرتاسەری جیهان دا . ویلایەتەیەکگرتوەکان " بە گەمارۆ خستنە سەر زەریف " پەیامێکی ڕوونی بۆ ئێران ناردووە کە ڕەفتارەکانی ئەم دواییە بە تەواوی جێگای قەبووڵ کردن نییە .

لە هەمان کاتدا کە ڕژیمی ئێران بەربەستی ئەوە دەبێت کە شاروەندەکانی ئێران نەتوانن دەستیان بگاتە کەناڵە کۆمەڵایەتییەکانەوە وەزیری دەرەوە موحەمەد جەواد زەریف لە ڕیگای ئەم ئامرازەوە و پڕووپاگەندە وە و زانیاری هەڵە و بەلاڕێبەری ڕژیم لە هەموو جیهان دا بڵاو دەکاتەوە .

هەروەها وەزارەتی خەزانەداری ئەمریکا لە ڕاگەێندارێکدا ووتوویەتی : " دادەگەزیاتر دەربارەی جەواد زەریف نیشان دەدات کە وەزارەتی دەرەوەی کە لە بن چاودێری ئەدایە لە هەماهەنگی لەگەڵ یەکێک لە خراپەکارترین دام و دەزگای دەوڵەتی ڕژیمی ئێران دا ، کە هێزی قودس ی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئێران دایە .

وەزارەتی دەرەوە زەریف و بەرپرسانی پلە باڵای ئەو لەگەڵ هێزی سوپای قودس لە هەوڵی زۆر دا بۆ کارتێکردن لە هەڵبژاردن " لە ووڵاتانی دیکە دا " خەریکی هەوڵ بوونەو پاڵپشتی داراییان لێکردوون . جگە لەمانەش بەرپرسانی پلە بەرزی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە دوای ئاسان کردنی ڕزگاری دوو هێزی ئۆپراسیۆنی سوپای قودس لە ووڵاتێکی دەرەوە لە ڕێگای پێدانی پارە بە هێزە قەزایی و یاساییوکانی ئەو ووڵاتە بوونە " . 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە