پەیامی کورد … پاش شەش ڕۆژ کەشتییە چەقیوەکەی نۆکەندی خرایەوە ڕێ
دوای هەفتەیەک لە وەستاندنی نۆکەندی سوێس و سستکردنی لە ١٢٪ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە جیهاندا کەشتیەکەی کۆمپانیای ئیڤەرگرین خرایەوە سەر ڕێڕەوی خۆی.
ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشکرایکرد، کەشتییەکەی کۆمپانیای “ئیڤەرگرین” دوای چەند هەوڵێک بۆ جوڵەپێکردنی بەبێ زیان بەیانی ئەمڕۆ خراوەتەوە سەر ڕێڕەوی خۆی و بەرەو دەریای ناوەڕاست بەڕێکەوتووە.
ماوەی شەش ڕۆژ بوو کەشتییەکە گەورەکەی کۆمپانیای ئیڤەرگرینی ژاپۆنی بە لاتەریب نۆکەندی سوێسی گرتبوو و ببوە هۆی سستکردنی لە ١٢٪ی ئاڵۆوگۆڕی بازرگانی جیهان.
کەشتی (ئێڤەرگرین گرین) درێژیەکەی ٤٠٠ مەترە، پانیەکەی دەگاتە ٢٠٠ مەتر، قورساییەکەی ٢٠٠ هەزار تۆنە، لەسەر باری لاتەریب گیریخورادووە و درێژییەکەی لە پانی نۆکەندەکە گەورەترە، بەو هۆکارە لە کاتی گۆڕینی ئاڕاستەکەیدا کەشتییەکە لە نۆکەندەکەدا گیریکردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە