لە مەهاباد زیاتر لە ١٠ کەس دەستبەسەر کران

لە مەهاباد زیاتر لە ١٠ کەس دەستبەسەر کران

پەیامی کورد … لە مەهاباد زیاتر لە ١٠ کەس دەستبەسەر کران

هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری مەهاباد زیاتر لە ١٠ کەسیان دەستبەسەر کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی  ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد زیاتر لە ١٠ هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر کردووە.

هەتا ئێستا ناسنامەی ٨ کەس لەوانەی کە دەستبەسەر کراون بە ناوەکانی ئاکام سەرکانی، محەمەد سیاقۆڵ، شۆڕش کورانی، موختار نەبی، ڕەحمان دان زی، مەحموود یاڵاچاکی، جەلال کامێشانی و فەرهاد ڕەحیم مەلا ئاشکرا بووە.

ئەم هاووڵاتیانە بە بێ پیشاندانی بەرگەی دادوەری دەستبەسەر و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە. سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە ئەگەری زۆر ژمارەی دەستبەسەرکراوەکان زیاتر بێت.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵ ئەم هاووڵاتیانە نەزانراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە