پەیامی کورد ... هێزێکی زۆر و کەرەستەی قورسی سەربازی ئەمریکا لە ئۆردۆن ، سووریا و کوەیتەوە گەیشتنە ناو بنکەی سەربازی عین الاسد .
بە پێی دواهەمین هەواڵ و زانیاری هیزەکانی ئەرتەشی ئەمریکا لە ووڵاتانی ئۆردۆن ، سووریا و کوەیتەوە گەیشتنە ناو بنکەی سەربازی عین الاسد ، هەر بە پێی ئەم هەواڵە میدیاکانی ڕایانگەیاند کە ئەم ئەرتەشە هاوکات لەگەڵ کەل و پەلی قورسی تۆپخانەیی و زرێهی ئەرتەشی ویلایەتەیەکگرتووەکان و هەلیکۆپتەرگەل و جێتگەلی جۆری USAF و بریتانیا BAF لە سنووری کوەیتەوە گەیشتوونەتە ناو خاکی عێراق
هەروەها ٤٠ کامیۆنی هەڵگری کەل و پەلی شەڕ و کەرەستەی سەربازی ئەرتەشی ئەمریکاش لە ڕێگای سنووری الوەلیدەوە لە پارێزگای حەسەکە لە سووریاوە گەیشتوونەتە ناو خاکی عێراق ، لە هەمان حاڵدا بنکەی ئاسمانی " عین الاسد " بۆ هاتنە خوارەوەی بۆمب هاوێژی ستراتیژیکی Boeing B-52 ئامادەیی تەواوی کردووە و ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەمریکا و بەریتانیا فەرمانیان بە هاووڵاتییەکانی خۆیان کردووە هەر چی زووە خاکی عێڕاق بە جێ بهێڵن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە