کوژرانی پلەدارێکی هێزەکانی ئێران لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات

کوژرانی پلەدارێکی هێزەکانی ئێران لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات

پەیامی کورد ... کوژرانی پلەدارێکی هێزەکانی ئێران لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات

 

پلەدارێکی هێزەکانی پاراستنی سنووری ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی مەریوان لە پارێزگای سنە، لە تێکهەڵچوون لەگەڵ گرووپێکی چەکداردا کوژرا.

 

بەپێی راپۆرتی پۆلیس، ئەو پلەدارە ناوی محەمەد رەسوڵ حاتەمییە و خەڵکی کرماشانه‌. شەوی چوارشەممە لە کاتی گەڕان و کۆنتڕۆڵی ناوچە سنوورییەکانی مەریواندا کوژراوە.

 

ماڵپەڕی پۆلیسی ئێران کە هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە، هیچ ئاماژه‌ی به‌وه‌ نه‌داوه‌ كه‌ تێكهه‌ڵچوونه‌كه‌ له‌گه‌ڵ چ لایه‌نێكدا بووه‌.

 

لە ماوەی هه‌شت مانگی رابردوودا نزیکەی 30 سەرباز و ئەفسەر لە هێزەکانی پاراستنی سنووری ئێران لە تێکهەڵچوون لە ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان کوژراون، لەو ژمارەیە 22 کەسیان لە رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە