"ئاکەپە ھەڵمەتی پاکتاوکردنی گەلی کوردی دەستپێکردووە"

"ئاکەپە ھەڵمەتی پاکتاوکردنی گەلی کوردی دەستپێکردووە"

بەوتەی بەرپرسێکی باڵای (کەجەکە)، ئاکەپە بۆ ئەوەی درێژە بەمانەوەی سیستمەکەی بدات ھەڵمەتی پاکتاوکردنی گەلی کوردی دەستپێکردووە.

لە لێداونێکیرۆژنامەوانیدا، مستەفا قەرەسۆ ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) رایگەیاندووە، کە "ئاکەپە بۆ ئەوەی درێژە بە مانەوەی سیستمەکەی بدات ھەڵمەتی پاکتاوکردنی گەلی کوردی دەستپێکردووە و ھەوڵدەدات قەیرانەکانی تورکیا بە رێگەی سەربازی و توندوتیژی چارەسەر بکات، بەڵام باجی شکستێکی گەورە دەدات".

هەروەها سەبارەت بە ھاوپەیمانێتی (ئاکەپە و مەھەپە) بۆ ھەڵبژاردنەکانی ناوەختی توركیا، مستەفا قەرەسۆ  دەڵێت، "ئەو دوو ھێزە ناتوانن قەیرانەکانی تورکیا چارەسەر بکەن، چونکە خۆیان ھۆکاری کێشە گەورەکانن.
جەختیشیکردووەتەوە، کە ئەگەر گەلانی تورکیا و ھێزە دیموکراسیخوازەکان و کورد ببن بە یەک، (٢٠١٨) دەبێتە ساڵی گەلانی دیموکراتخوازانی تورکیا".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە