پەیامی کورد ... وەزیری تەندرووستی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات
ووته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرای ده‌كات، کە ئه‌مڕۆ، به سه‌رپه‌رشتی وه‌زیری ته‌ندرووستی، شاندێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و، له‌باره‌ی بارودۆخی ئێستا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندرووستی عێراق و شانه‌ی قه‌یرانه‌كان كۆده‌بنه‌وه.
د. محه‌ممه‌د قادر، له لێدوانێكی تایبه‌تدا ڕایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، شاندێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی به سه‌رپه‌رشتی به‌رێز د.سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی به‌غدا ده‌كەن و له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندرووستی حكوومه‌تی عێراق د. حه‌سه‌ن ته‌میمی و شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی عێراق كۆده‌بنه‌وه".
له‌باره‌ی ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ش د. محه‌ممه‌د قادر ووتی: "سه‌ردانه‌كه بۆ باسكردن و گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ئه‌م باره‌دۆخه‌ی ئێستا له هه‌رێمی كوردستان و عێراق هەیە کە بابه‌تی كۆرۆنا و، ئه‌و رێکارانه‌ی پێویسته بیگرینه‌به‌ر و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وام و خۆئاماده‌كردن بۆ قۆناغه‌كانی داهاتوو و، پشكی هه‌رێمی كوردستان له رووی ته‌ندرووستی و ئه‌و یارمه‌تییه ته‌ندرووستیانه‌ی كه بۆ عێراق دێن، باس ده‌كرێن".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە