پەیامی کورد … مەسرور بارزانی: زیادبوونی توندوتیژی و دەستدرێژی بۆ سەر ژنان دواكەوتووییە
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند، لە چەند هەفتەی داهاتوودا میوانداری داكۆكیكارانی مافەكانی مرۆڤ و گرووپەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی دەكات بۆ دۆزینەی رێگە چارە و هەوڵدان بۆ كەمكردنەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان.
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تویتێكدا نووسیویەتی: "نیگەرانم لە زیادبوونی توندوتیژی و دەستدرێژی بەرامبەر بە كچان و ژنان لە كوردستان، ئەمە دواكەوتووییە و دژی بەها بەرزەكانی كۆمەڵگەكەمانە، بۆیە سوورین لە سەر ئەوەی كاربكەین بۆ كۆتاییهێنان بەم دیاردەیه".
هەروەها نووسیویەتی: "لە چەند هەفتەی داهاتوودا، میوانداری داكۆكیكارانی مافەكانی مرۆڤ و گرووپەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی دەكەم بۆ گفتوگۆكردن و دۆزینەوەی رێگاچارەكان و یەكخستنی هەوڵەكان، لە پێناو ئامانجی هاوبەشمان كە كوردستانێكی سەلامەتترە بۆ هەمووان".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە