نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد    ...    سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە رۆژی كرێكاراندا رایگەیاند، تەواوی پشتیوانی خۆیان بۆ ماف و داوا یاسایی و سەندیكایییە ڕەواكانی كرێكاران، دووپات دەكەنەوە
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا رایگەیاندووە: كرێكارانی كوردستان بازووی ماندوونەناس و كاران و ڕۆڵێكی دیاری بۆنیادنەرانە لە ئاوەدانكردنەوەی وڵاتدا دەگێڕن كە هەمیشە بەرچاو و جێی ڕێز و پێزانینە. 
راشیگەیاندووە، لەم یادە پیرۆزەدا، تەواوی پشتیوانی خۆمان بۆ ماف و داوا یاسایی و سەندیكایییە ڕەواكانیان، گوزەرانی شایستە و هەلومەرجی لەباری كاركردنی كرێكاران و بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی بۆ ئەو چینە زەحمەتكێشە و تەواوی خەڵكی كوردستان، دووپات دەكەینەوە. 
سەرۆكی هەرێم باسی لەوەشكردووە: "هیوادارین ووڵاتەكەمان و جیهان هەرچی زووترە لە قەیران و كێشەكانی دەرهاویشتەی پەتای كۆرۆنا دەرباز ببن كە بەداخەوە كاریگەریی خراپی لەسەر ڕەوشی ژیانی هەمووان و بەتایبەتی كرێكاران و ڕەنجدەران درووست كردوە، بەو ئومێدەی ساڵی داهاتوو لە دۆخێكی باشتردا ئەم یادە بكەینەوە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە