كاندیدێكی لیستی نیشتیمانی لە نەینەوا تیرۆر کرا

كاندیدێكی لیستی نیشتیمانی لە نەینەوا تیرۆر کرا

سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقی رایگەیاند سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چەند چەكدارێكی نەناسراو كاندیدێكی لیستی نیشتیمانی لە نەینەوا تیرۆر دەكەن . 

 

سەرچاوەكە روونیكردەوە كە فاروق جبوری كاندیدی لیستی نیشتیمانی لە لایەن ژمارەیەك چەكدارەوە لە گوندی لزاگەی باكووری گەیارە دەدرێتە بەر چەقۆ .

بەپێی سەرچاوەكە كاندیدە كوژراوەكە یەكێك بووە لە كاندیدە هەرە باشەكانی ئەم لیستە و چانسی سەركەوتنی لە ناوچەكەی خۆی تا رادەیەك مسۆگەر بووە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە