یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ژماره‌یه‌ك به‌رپرس له ڕیزه‌كانی حزبه‌كه‌ی ده‌رده‌كات و ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌ش هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات و ڕاشیده‌گه‌ینێت: ئه‌و بڕیاره هه‌نگاوی یه‌كه‌مه له هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هه‌نگاوی دیكه‌شی به‌دوادادێت و به‌رده‌وام ده‌بێت.
وه‌ستا ڕه‌سوڵ، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و جێگری لێپرسراوی مه‌كته‌بی رێكخستنی ئه‌و حزبه له‌لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان راگه‌یاند: له‌به‌ر رۆشنایی بڕیاری كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 1-4-2018ی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌پشتبه‌ستن به بڕگه‌و خاڵه‌كانی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی، بڕیاری ده‌ركردنی 8 به‌رپرسی حزبی دراوه.
وتیشی: ئه‌و بڕیاره‌ی مه‌كته‌بی سیاسی كه به‌كۆی ده‌نگ په‌سه‌ندكراوه‌و مه‌كته‌بی رێكخستن جێبه‌جێی كردووه، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و رێوشێوێنانه‌دا دێت، كه بۆ پاككردنه‌وه‌ی ریزه‌كانی یه‌كێتی ده‌گیرێنه‌به‌ر.
وه‌ستا ڕه‌سوڵ ئاشكراشیكردووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی بڕیاری ده‌ركردنیان دراوه، په‌یوه‌ندیان به لایه‌نێكی دیكه‌وه هه‌بووه‌و كاریان بۆ لیستێكی دیكه كردووه، ته‌ئكیدیشی كرده‌وه ئه‌و بڕیاره هه‌نگاوی یه‌كه‌مه له هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی ڕیزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هه‌نگاوی دیكه‌شی به‌دوادادێت و به‌رده‌وام ده‌بێت.
وه‌ستا ڕه‌سوڵ ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌رده‌كرێن، سه‌رجه‌م ئه‌و پله‌و ئیمتیازاتانه‌یان لێ ده‌سه‌نرێته‌وه، كه له یه‌كێتیدا وه‌ریانگرتووه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە