پەیامی کورد... عێراق دەبێتە چوارەم هەناردەکاری نەوتی ئەمریکا
ئەمڕۆ یەکشەممە١٧ی تەممووزی ٢٠٢٢ فەرمانگەی وزەی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکیدا هاوردەی نەوتی وڵاتەکەی بۆ هەفتەی ڕابردوو بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە کە عێراق چوارەم هەناردەکاری نەوت بووە بە ڕێژەی هەناردەی ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.
فەرمانگەی وزەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە، بە درێژایی هەفتەی ڕابردوو ئەمریکا ٥ ملیۆن و ٩٥٧ هەزار بەرمیل نەوتی لە هەشت وڵات هاوردە کردووە، بەراورد بەهەفتەی پێشووتر ٥٥ هەزار بەرمیل نەوت زیادی کردووە.
هاوکات، هاوردەی نەوتیان لە عێراق گەیشتووەتە ٣٠٢ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە و بەراورد بە هەفتەی پێشووتر کەمی کردووە، کە ٣٦٢ هەزار بەرمیل نەوتیان هاوردە کردبوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا عێراق لە پلەی چوارەمی هەناردەکارانی نەوت بۆ ئەمریکا بووە.
ڕاپۆرتەکە ئەوەی تێدا هاتووە، زۆرترین بڕی نەوت لە کەنەدا بە بڕی ٣ ملیۆن و ٨٢٧ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە هاوردەکراوە، سعوودیە و مەکسیک بە بڕی جیاواز لە پلەی دووەم و سێیەمدان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە