نیگەرانی ڕووسیا بە هۆی بەکار هێنان و زیاد بوونی بێهپادی زەربەتی

نیگەرانی ڕووسیا بە هۆی بەکار هێنان و زیاد بوونی بێهپادی زەربەتی

پەیامی کورد  ...   واسیلی نێبێنزیا ، نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە سازمانی نەتەوەی یەکگرتووەکان لە ووتاری خۆی لە دانیشتنی شوەرای ئەمنییەت بە هۆی ڕەواج بوون و بە کار هێنانی بێهپادی زەربەتی بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تیرۆریستان دا نیگەرانی خۆی دەربڕی .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ڕەشنووسی ووتارەکەی نێبێنزیا لە سایتی نوێنەرانی هەمیشەیی ڕووسیا لە سازمانی نەتەوەیەکگرتووەکان دا بڵاو کراوەتەوە .

نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا جەختی کردەوە کێشەکان لە بواری کۆنترۆڵی ئەم فڕێنەرانە هۆکاری بە بار هاتنی گیان لە دەستدانی کەسانی سیڤیل دەبێت و وەکوو نموونە دۆخی ئەفغانستانی خستووەتە ڕوو .

دیپلۆماتی ڕووسی هەروەها ووتی : " هەم کوژران کەسانی سیڤیل و هەم ئاڵۆزی عەسەبی کەسانی سیڤیل کە لە بەرامبەری مەترسی بەردەوامی پێکەوتنی مووشەکگەلی وێرانکەرن ، جێگای نیگەرانییە . "

نێبێنزیا لە هەمان حاڵدا جەختی کردەوە چالاکییە تیرۆریستییەکان دەبێ بە هاوکاری " هێزی مەعقوول و لە جێ " سەرکوت بکرێت .

ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناتۆ لە بێهپادگەلی زەربەتی لە ئەفغانستان ، سووریا و پاکستان بە شێوەی بەرفراوان بەکار دەهێنن کە دەبێتە هۆکاری گیان لە دەست دانی کەسانی سیڤیل

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە