پەیامی کورد... به‌ئه‌ندامبونى ئۆكرانیا له‌ناتۆ كێشەی تێدەكەوێت
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی پێشوی ئه‌وروپا ڕایدەگەیەنێت سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی پۆڵه‌نداو هه‌نگاریا ڕێگربونه له‌وه‌ی ئۆكرانیا بێته ئه‌ندام له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا.
مارتن شۆڵتز سه‌رۆكی پێشوی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بۆ‌گۆڤاری دێرشپیگلی ئه‌ڵمانی ئاماژەی بەوەكردوە: گومانم هه‌یه سه‌باره‌ت به‌ئه‌ندامبونی ئۆكرانیا له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا، چونكه ناتوانین پێوه‌ره‌كانی ئه‌ندامبون له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا نزمبكه‌ینه‌وه.
ئەوەش دەخاتەڕوو: به‌خێرایی پرۆسه‌ی به‌ئه‌ندامكردنی ئۆكرانیا له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌هۆكاری ململانێكان باشه، ئه‌مه تێده‌گه‌م له‌ڕوی مه‌عنه‌ویه‌وه باشه له‌به‌ر هۆكاری سیاسی، به‌ڵام ئه‌سته‌مه ئه‌مه جێبه‌جێبكرێت كاتێك دێیته سه‌ر جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌كه.
ڕوونیشی كردەوە: ژماره‌یه‌ك وڵات چه‌ند ساڵێكه چاوه‌ڕوانی به‌ئه‌ندامبونن له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكییه سیاسییه‌كان ئامانجی خۆیان به‌ده‌ستنه‌هێناوه.
لەلایەكی ترەوە به‌رپرسێكی سیاسی به‌هه‌مان سه‌رچاوه‌ی ڕاگەیاندووە: ئه‌گه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌وروپا هه‌ڵنه‌وشێندرێنه‌وه ئه‌وا یه‌كێتی ئه‌وروپا فراوان نابێت.
ئۆلاف شۆڵتز ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا باس لەوەدەكات: بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی وه‌رگرتنی ئۆكرانیا له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا، جه‌خت له‌سه‌ر خێراكردنی پرۆسه‌كه كراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌كۆده‌نگیه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە