تەقینەوەی مین لە مەریوان قوربانی لێکەوتەوە

تەقینەوەی مین لە مەریوان قوربانی لێکەوتەوە

پەیامی کورد ... تەقینەوەی مین لە مەریوان قوربانی لێکەوتەوە

 

کرێکارێکی خەڵکی مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتی کۆکردنەوەی ئاسنەواڵە چووەتە سەر مین و بە سەختی بریندار بووە.

 

بە پێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە ١٧ی رەزبەری ٢٧٢٠( ٨ی ئوکتۆبری ٢٠٢٠)، کریکارێکی مەریوانی بە ناوی "خوسرەو حەسەنی" بە هۆی تەقینەوەی مینی دژە نەفەر لە کوێستانی "کانی کون" لە نزیک گوندی قەمچیان بە سەختی بریندار بووە و دەستێکی پەڕیوە. 

 

خوسرەو حەسەنی، تەمەنی ٣٨ ساڵ و خێزاندار و باوکی سێ منداڵە و دەستی  چەپی لە بەشی مەچەکیەوە پەڕیوە.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاند کە خوسرەو خەڵکی گوندی "کۆرەدەرە" و دانیشتووی شاری مەریوان و ئێستا لە ناوەندێکی چارەسەریی مەریوان لە ژێر چاودێریی پزیشکی دایە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە