پەیامی کورد ... پۆلیسی کرواتیا ١٠ کۆچبەری کوردی ئەشکەنجە کردووە
ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران رایگه‌یاند، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه، ١٠ كۆچبه‌ری كورد له كرواتیا روبه‌ڕوی لێدان و ئه‌شكه‌نجه بونه‌ته‌وه و سه‌گیش به‌ردراوه‌ته یه‌كێك له‌كۆچبه‌ره ژنه‌كان.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌زگای لوتكه بڵاویكرده‌وه، ١٠ كۆچبه‌ری كورد كه چه‌ند جارێك هه‌وڵی گه‌یشتنیان داوه بۆ ئه‌ڵمانیا، له‌لایه‌ن پۆلیسی كرواتیاوه ڕوبه‌ڕوی لێدان و ئه‌شكه‌نجه بونه‌ته‌وه و سه‌گی پۆلیسیان به‌رداوه‌ته گیانی ژنێك، كه‌لوپه‌ل و مۆبایل و پاره‌كانیان لێسه‌ندون له‌پێناو تۆمارنه‌كردنی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌لایه‌ن كۆچبه‌ره‌كانه‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، یه‌كێك له كۆچبه‌ره‌كان رایگه‌یاندوه، له بۆسنه‌ی پایته‌خت نیشته‌جێن و له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان نان و شوێنی مانه‌وه دابینده‌كه‌ن، به‌هۆی وه‌رزی سه‌رماوه ته‌ندروستی زۆرینه‌یان ناجێگیره، ناشزانن بردراون بۆ چ زیندانێك به‌ڵام له‌وێ ئه‌شكه‌نجه‌یان داون و له دره‌نگانی شه‌ودا له چیایه‌كی بۆسنه به‌جێیانهێشتون، هه‌مو جارێكیش هه‌شت كاتژمێر به‌بێ هیچ ئامێرێكی زیره‌ك به‌پێ ڕۆیشتون.
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌وان ١٠ كه‌سن كه له نێویاندا ئافره‌تێك و منداڵێكیان له‌گه‌ڵدایه و ته‌مه‌نیان له نێوان ١٦ بۆ ٤٠ ساڵانه، به‌شێكیان نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان له‌گه‌ڵدایه، له‌لایه‌ن پۆلیسی كرواتیاشه‌وه، په‌نجه‌مۆر و واژۆ به كۆچبه‌ره‌كان ده‌كه‌ن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش دواتر دیپۆرتی بۆسنه‌یان ده‌كه‌نه‌وه.
ده‌زگای لوتكه باسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، په‌نابه‌ره‌كان داوا ده‌كه‌ن ده‌نگیان بگاته لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، له‌پێناو ده‌ركه‌وتنی ڕه‌فتاره‌كانی پۆلیسی كرواتیا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە