بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر لە شاری كەمەرۆڤای روسیا (٣٧) هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا.
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، کە ئاگرەكە لە بازاڕێكی داخراوی شاری كەمەرۆڤای ڕۆژئاوای سیبری كەوتەوە.
هەر لەبارەی روداوەکەوە، بریكاری دەستەی لێكۆڵینەوەی روسیا ڕایگەیاندووە، کە لەئاكامی دەرئەنجامی سەرەتایی رووداوەكە (٣٧) كەس هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوەو كە پێنج منداڵیان تێدایە هاوکات زیاتر لە (٣٠) كەسی دیكەش برینداربوون.
باس لەوە دەكرێت كە ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە لەو ئامارەی كە بەرپرسانی ڕووسی داویانە زۆرتر بێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە