لە ساڵی ٢٠٢١ دا حەشیمەتی جیهان ٧٤ میلیۆن زیادی کردووە

لە ساڵی ٢٠٢١ دا حەشیمەتی جیهان ٧٤ میلیۆن زیادی کردووە

پەیامی کورد … لە ساڵی ٢٠٢١ دا حەشیمەتی جیهان ٧٤ میلیۆن زیادی کردووە

بەپێی ئامارێكی ناوەندی هەڵبژاردنی مرۆڤ لە ئەمریكا، لە ساڵی 2021دا دانیشتوانی زەوی 74 ملیۆن كەس زیادی كردووە و بەوەش ژمارەی دانیشتوان گەیشتووەتە 7 ملیار و 800 ملیۆن كەس و ئەمساڵیش دانیشتوان بەردەوام دەبن لە زیاد بوون.

ناوەندەكە لە ئامارێكدا بڵاویكردووەتەوە، ساڵی رابردوو دانیشتوانی جیهان 74 ملیۆن كەس واتا بە رێژەی 0.9% زیادی كردووە، بەو پێیەش ژمارەی گشتی دانیشتوان گەیشتووەتە 7 ملیار و 800 ملیۆن كەس.

رونیشكراوەتەوە، بەپێی پێشبینییەكان لەساڵی 2022دا لە هەر چركەیەكدا 4.3 كەس لە دایك دەبن و 2 مردنیش تۆمار دەكرێن.

لە ئامارەكەدا ئاماژە بەوەش دراوە، چین زۆرترین ژمارەی دانیشتوانی هەیە كە یەك ملیار و 447 ملیۆن و 323 هەزار كەسە و بەدوایدا هیندستان دێت كە ژمارەی دانیشتوانەكەی یەك ملیار و 380 ملیۆن و 4 هەزار كەسە، ئەمریكاش بە 332 ملیۆن و 400 هەزار كەس لە پلەی سێیەمدا دەبینرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە