نێچیرڤان بارزانى به‌شداری لە یادى ڕۆژى نیشتمانی ئاڵمانیا کرد

نێچیرڤان بارزانى به‌شداری لە یادى ڕۆژى نیشتمانی ئاڵمانیا کرد
پەیامی کورد   ...  نێچیرڤان بارزانى به‌شداری لە یادى ڕۆژى نیشتمانی ئاڵمانیا کرد

ئێواره‌ى پێنجشه‌ممه‌ 2023/10/5 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له‌ ڕێوره‌سمى یادى ڕۆژى نیشتمانی ئاڵمانیادا كرد كه‌ به‌ “ڕۆژى یه‌كگرتنه‌وه”‌ ناسراوه و له‌لایه‌ن كونسوولخانه‌ى گشتی ئاڵمانیاوه‌ له‌ هه‌ولێر، ساز كرا‌.

له‌ ڕێوره‌سمه‌كه‌دا نوێنه‌رانی جه‌نابی سه‌رۆک بارزانی و سه‌رۆک وه‌زیران و ژماره‌یه‌كى به‌رچاوى به‌رپرسانى باڵای هه‌رێمى كوردستان و دیپلۆماتكاران و نوێنه‌رانى ووڵاتانى بیانى و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و كه‌سایه‌تى و میوان له‌ پێكهاته‌ جیاكانى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ بوون.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایی ڕۆژى نیشتمانى له‌ ئاڵمانیا كرد و هیواى سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامى بۆ خواست، هه‌روه‌ها سوپاسی بانگهێشتکردن و ده‌ستخۆشى له‌ ئاماده‌كاران و ستافى كونسوولخانه‌ى ئالمانیا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ ڕێكخستنى چالاكییه‌كه‌.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە