یەكە تایبەتە كۆماندۆكەی سوپای توركیا لە گوندێكی كانتۆنی عەفرین كەوتنە كەمینەوە و ژمارەیەكیان لێكوژراو ، ئەوانی تریش بەشێوەیەك پاشەكشەیان كرد كە نەیانتوانی كەرەستەكانیان لەگەڵ خۆیاندا بەرن و بە پێخاوسی ڕایانكرد.
ئۆپراسیۆنی ( چڵە زەیتون) ی سوپای توركیا بۆ داگیر كردنی كانتۆنی عەفرین پێی نایە هەفتەی شەشەم، بەڵام لەو ماوەیەدا سوپای توركیا بەردەوام توشی شكست بۆتەوە و نەیتوانیوە پێشڕەویەكی ئەوتۆ بكات، بۆقەرەبوكردنەوەی ئەم شكستە حكومەتی توركیا هێزێكی كۆماندۆی تایبەتی ناردە سنوری عەفرین، بەڵام ئەم یەكە تایبەتە لە یەكەكانی تر زیاتر شكستیان هێنا و بەشێوەیەك هێرشەكانیان تێكشكێنرا كە نەیانتوانی پۆستاڵەكانیان لەگەڵ خۆیاندا بەرن و بە پێخاوسی ڕایانكرد.
لەو بارەیەوە پەیامنێری كەناڵی ( خبر 24) لە گوندی پلیكانەی ناحیەی ڕاجۆ ئاشكرای كرد كە یەكە تایبەتەكەی توركیا لە رۆژی 1/3/2018 كەوتونەتە كەمینێكی هێزەكانی یەكەی پاراستنی ژنان و گەلەوە، پەیامنێرەكە رایدەگەینێت ئەو گوندە لەلایەن سوپای توركیاو گروپە چەكدارە تیرۆرستەكانەوە چەندین جار هێرشی كراوەتە سەر ، بەلام هەموو جار هێرشەكان تێكشكێنراون، لە كەمینی ئەمجارەشدا زیاتر لە 40 سەرباز كوژران و 30 تریشیان بریندار بوون، ئەوانی تریش بە پەلە پاشەكشێیان كردووە و كشاونەتەوە سەر سنور، كشانەوەیان بە شێوەیەك بووە كە نەیانتوانیوە پۆستاڵەكانیان لەپێ بكەن و بەڵكو بە پێخاوسی ڕایانكردووە.
جێی باسە رۆژنامەكانی توركیا وێنەی پۆستەڵا جێماوەكانی سەربازانی وڵاتەكیان بڵاو كردەوە، بەڵام بریندار و كوژراوەكانیان بڵاو نەكردە و ئەو رۆژەشیان بە رۆژی رەش ناو زەند كرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە