پەیامی کورد... ئیسرائیل هێرشی مووشەكی كردەسەر سوریا
بانگەشەی ئەوە دەكرێت كە ئیسرائیل هێرشی مووشەكی كردووەتە سەر چەند خاڵێكی سەربازیی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا.
ئاژانسی هەواڵی حكوومەتی سووریا SANA، بە پشت بەستن بە سەرچاوە سەربازییەكان، بانگەشەی ئەوەی كرد كە كاتژمێر ٢٣:٠٥ بەكاتی ناوخۆی سووریا، لەلایەن هێزەكانی ئیسرائیلەوە لە بەرزاییەكانی جۆلان، هێرشی مووشەكی كراوەتە سەر چەند خاڵێكی سەربازیی لە دیمەشق.
لە هەواڵەكەدا هاتووە: ''لەو هێرشە مووشەكییەدا سەربازێك برینداربووە و زیانی ماددی كەوتووەتەوە''.
لە دەوروبەری دیمەشق، جگە لە سوپای سووریا و گرووپە تیرۆریستییەكان كە ئێران پشتیوانیان دەكات، ئەندامانی حزبوڵڵای لوبنان هەن.
لە دەستپێكی جەنگی ناوخۆی سووریا لە ٢٠١١ەوە تا ئێستا، ئیسرائیل ناو بە ناو هێرش دەكاتە سەر خاڵە سەربازییەكانی سەربە سوپای سووریا و گرووپەكانی سەربە ئێران.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە